حكومەتی سوریا: بەیارمەتی رووسیا و ئێران وەڵامی هێرشی توركیا دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی سەربازی لە حكومەتی سوریا رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر سوریا، وەك هێزێكی داگیركەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا لە حەڵەب رایگەیاند: هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر تەلڕەفعەت، لەلایەن سوپای سوریاوە وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی‌ بە پشتیوانی هەردوو هاوپەیمانی روسی و ئێرانی دەدرێتەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، كە سوپای سوریا لە بەرامبەر هەر هێرشێكی گریمانەكراو، “وەك هێزێكی داگیركەر” مامەڵەی لەگەڵدا دەكات.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، “هێرش دەكەنە سەر ڕۆژ ئاوای كوردستان، جەختیش لەوەدەكاتەوە بۆ ئەو هێرشە ڕەزامەندی هیچ كەسێك و هیج وڵاتێكیش وەرناگرن و ئامادەكاری تەواویان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا