بافڵ جەلال تاڵەبانی: مورافەعە گەورەکە بەرئەنجامی خەباتی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی مورافەعە گەورەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

١٨ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووریی و مێژوویی کوردستانیی بوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عێراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندووە.

ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.

ئەمڕۆ بەشانازییەوە ئەم یادە بەرز رادەگرین و لەبەردەم رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال-دا بەڵێن دەدەین، وەفاداری ئەم خەباتە بەردەوامە بین کە قوربانی بۆ دراوە!

کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت. ئەمڕۆش لە پاڵ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.

کەرکوک و کەرکوکییەکان وەک وتومانە ھێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

٩ی ٢ی ٢٠٢٢

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا