تورکیا لە جەژنی قورباندا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تورکیا خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە جەژنی قورباندا دەستپێبکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی یەکشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بنکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بۆردومان کرد، لە هەمان کاتدا فڕۆکەکانی تورکیا بنکەیەکی دیکەی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان کردەئامانج لە ناوچەی تەل ڕەفعەت لە باکوری حەلەب.

چالاکوانانی باکوری حەلەبیش دەڵێن، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بەیرەقدار درەنگانێکی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە ناوچەی تەل عیشە کردەئامانج و بەهۆیەوە شەش ئەندامی هەسەدە بریندار بوون”.

ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022، لەژێر ناوی چنگ – قوفڵ تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ دەستپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا