ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو گەڕاندنەوەی باج و پێشینەكان و دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان تاوتوێ دەكات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەر بەحكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خستنەڕووی پێشنیارەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێكخستنەوەی چەند بابەتێكی پەیوەست بە وەزارەتەكانی ناوخۆ، تەندروستی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی دەكرێت.

ئەوەشهاتووە، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ئاسانكاریی بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەكان و باج، ڕەسم و سزای دارایی، كرێی موڵك و ماڵی دەوڵەت تاوتوێ دەكات.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجمەنی وەزیران پەیوەستە بە ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا