36 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەكداری پەكەكەدا تێپەڕی

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر دامەزراندنی خەباتی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە تێپەڕی و بەرپرسانی ئەو رێكخراوەش جەخت لەوە دەكەنەوە لە خەباتی چەكدارییان بەردەوام دەبن.

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پارتێكی كوردی باكوری كوردستانە 1978 وەك پارتێكی ماركسی-لینینی دامەزرا، بەڵام 36 ساڵ لەمەوبەرو لە 15ی ئابی ساڵی 1984دا شێوازی خەباتی بۆ چەكداری گۆڕی كە بە (هەڵمەتی ١٥ی تەباخ) ناسراوە.

بەرپرسانی پەكەكە باس لەوەدەكەن بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژییەكانی سوپای توركیاوە، ناچاربوون شێوازی خەباتیان لە مەدەنییەوە بۆ چەكداری بگۆڕن.

لە ئێستاشدا سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێم ئۆپراسیۆنێكی دژ بە گەریلاكانی پەكەكە دەست پێكردووەو بەردەوامیش بەبیانووی بوونی پەكەكەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەكان و بەشێك لە گوندەكانی هەرێم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا