کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

ج

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد و چەند پرسێکی هەنوکەیی تاوتوێدەکرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی یەکێتی پێکهاتووە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و جەعفەر شێخ مستەفا، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری.

لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی شاندی یەکێتی پێشوازی لە شاندی پارتی کردووە کە پێکهاتووە لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری، فوئاد حسێن، مەحمود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا و زاگرۆس فەتاح.

ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی و پارتی دوای ماوەیەکی زۆر لە ناکۆکی نێوانیان دێت و یەکەمجارە لەسەر ئاستی باڵا بەوشێوەیە کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا