پەیوەندیەکانی نێوان مۆسکۆو پۆڵەندا بە تەواوی گرژی تێکەوتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری بەشی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیا و پۆڵەندا بە شێوەیەک گرژی تێکەوتووە، کە هەرگیز پێشتر نەگەیشتووە بەو ئاستەی ئێستا.

ئۆلیگ تایابکین، بەڕەوبەری بەشی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەرگیز پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیا و پۆڵەندا بەم شێوەیە خراپ نەبووە، ڕوسیاش تاوانی نیە.

وتیشی، ” ئێمە هیچ دەستپێشخەریەک ناکەین بۆ تێکدان یاخود پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ پۆڵەندادا، هەموو ئەوانەی دەوترێن سیناریۆیەکەو ناحەقیە بەرامبەر ئێمە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پۆڵەندا دەستپێشخەری کردووە، بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕوسیادا، نەک هەر پەیوەندی سیاسی بەڵکو پەیوەندی ئابوری و کلتوریش دەبڕێت.

هەروەها ئەمساڵ وارسۆ، کۆمەڵێک دیپلۆماتکاری ڕوسی لە وڵاتەکەی دەرکردووە بەبێ هیچ هۆکارێک، هیچ کاتێک پێمان وانەبووە کێشەمان لەگەڵ پۆڵەندانهەبێت، بەڵام هەموو دەستپێشخەرییەکان لە لایەن پۆڵەنداوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا