پارتی ئامادەكارییەكانی پرسی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پارتی ئامادەكارییەكانی ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

هاوار محەمەد بەرپرسی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەپێی ئەو هەنگاو و قۆناغانەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەستی پێكردووە، هەموو ئامادەكارییەكیان تایبەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواوكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان تاوتوێی هەندێك پرسی ستراتیژی دەكەن كە پەیوەستە بەداهاتوی هەرێمی كوردستان، بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیش لەگەڵ هێزو لایەنەكانی دیكە هەموو ئەگەرێكیشیان لە پێشە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق رۆژی 9 تا 16ی ئەم مانگەی وەك وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد.

هاوكات ماوەی خۆتۆماركردن بۆ ناوی كاندیدەكان لە رۆژی 9 تاوەكو 28ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە میدیا عەرەبیەكانی راگەیاندبوو، ئەگەر هەیە پارتی بۆ ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ حزبە شیعی و سونییەكان هاوپەیمانی پێكبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا