جارێکی دیکە دادگایی کردنی چالاکوانانی بادینان دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، “ئەمڕۆش دادگایی کردنی چالاکوانانی بادینان دواخرا”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی یەکەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایی کردنی پێنج لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایی کردنەکە دواخرا بۆ 21ی ئەم مانگە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هەرێم رەفعەت، یەکێک لە پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “دوێنێ سێشەممە، تا کۆتایی دەوامیش هیچ دادوەرێک بڕیاری فەرمی بۆ نەچووە کە وا لە دادگای تاوانی دوو دایبنێن، دەنگۆ هەبوو یەکێک لە دادوەرەکان دابنێن ئەویش تا ئێستا دڵنیا نەبووینەتەوە”.

وتیشی: ئەگەر دادوەر لە دادگای تاوانی دوو دانەنرابێت یاخود سود لە دادوەری یەدەگ نەبینن ئەوا بەدڵنیایی دادگاییکردنەکە ئەمڕۆش دوادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

هەر ئەمڕۆش ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان چوونە دادگای هەولێر بەمەبەستی بەشداریکردن لە دادگایی کردنەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە پڕۆسەی دادگایی کردنی چواری دیکە لە چالاکوان و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی دووان لە دادوەران، دادگایی کردنەکە دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا