نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەک بەرمیل نەوتی خاو، لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بە زیاتر لە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی حوزەیرانی 2022، بەپێی دوایین ئامارەکان لە ماڵپەری ئۆیل پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 121 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 119 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئێوارەی دوێنێ یەک بەرمیل نەوت بە زیاتر لە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەشێوەیەکی گشتی لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا