پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە روودانی كارەساتێكی گەورەی بێ ئاوی لە وەرزی هاوین دەدات.
رەفیق ساڵحی، لە لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕە یەدەگەی ئاو لە بەنداوی مووسڵ هەیە، پێمان دەڵێت قەیرانێك لە پێشماندایە، ئەگەر لەگەڵ توركیا رێكبكەوین بۆ زیادكردنی بەردانەوەی ئاو، كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی ئەو قەیرانەی لە هاویندا رووبەڕووی دەبینەوە كەم دەبێتەوە.
دەشڵێت، هیچ هەنگاوێك بۆ رێككەوتن لەنێوان عێراق و توركیا نەنراوە، بەڵام هەردوولا لە رێككەوتن نزیكن، بۆیە ئەگەر قەیرانەكە چارەسەر نەكرێت، نەك تەنیا لە ئاوی خواردنەوەدا، بەڵكو بۆ كشتوكاڵیش رووبەڕووی هاوینێكی سەخت دەبینەوە.