کەشناسی: خێرایی با لە سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و سلێمانى بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا لە هەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە 15ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44پلەى سیلیزى

دهۆک: 44 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران: 44 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا