بلاسخارت سەرۆكی حزبەكان كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جنین بلاسخارت دەیەوێت ئەم هەفتەیە سەرۆكی حزبەكانی كوردستان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر كۆبكاتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دژی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە.

بەپێی هەواڵێك كە درەو بڵاویكردووەتەوە جینین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پەیوەندی بە سەرۆك‌ و كەسی یەكەمی هەموو حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

بلاسخارت سەرۆكی حزبەكانی هەرێمی كوردستانی بانگهێشتكردووە بۆ كۆبونەوەیەك لەبارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر.

بلاسخارت كە بەمدواییە‌و بۆ دووەمینجار هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە، دەیەوێت لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەی سەرۆكی حزبەكان لە هەولێر بەڕێوەبچێت‌و تێیدا لایەنەكان لەسەر وادە‌و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون.

لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن‌و شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێم ناكۆكن.

ئەوانەی داوای (فرەبازنە)ی هەڵبژاردن دەكەن بریتین لە (یەكێتی+ نەوەی نوێ+ كۆمەڵی دادگەریی+ یەكگرتووی ئیسلامی+ سەربەخۆكان كە سێ پەرلەمانتارن+ 3 پەرلەمانتاری گۆڕان).

ئەوانەی داوا دەكەن هاوشێوەی پێشتر هەڵبژاردن بەشێوەی (یەك بازنە) بەڕێوەبچێت بریتین لە (پارتی+ شیوعی+ سۆسیال دیموكرات+ زەحمەتكێشان+ بزوتنەوەی ئیسلامی+ پەرلەمانتاری پێكهاتەكان).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا