پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین ئاشکرایکرد، “هێزەکانی تەحریری شام لە شارەکەدا بڵاوبوونەتەوە”.
بەگوێرەی قسەکانی ئیبراهیم شێخۆ، ڕەوشی عەفرین ئاڵۆزە و لە شەڕەکەی ڕۆژی هەینیدا سەربازێکی تورکیا کوژراوە و کەمپێکی ئاوارەکانیش سوتێنراوە.
دەشڵێت، “هێزەکانی تەحریری شام بەناو عەفریندا بڵاوبوونەتەوە و ڕێنمایی دەدەنە خەڵک، ئەوانەش کە لە کەفرجەننە ماونەتەوە ناوێرن بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە لە ماڵ بچنەدەرەوە”.
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستەی تەحریری شام هێزێکی زۆری ناردووەتە عەفرین و دەیەوێت ئەو شوێنانەی لەژێر دەستی فەیلەقی سێیەمدان بیانخاتە ژێردەسەڵاتی خۆی.