بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكان مایەی قبووڵ نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.

لەدیدارێكدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عێراق دەكەینەوە و هەموو هەوڵێكیشمان لەو پێناوەدایە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: تێكەڵكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكان مایەی قبووڵ نییە و دەبێت دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان، ئەركی لەپێشینەمان بێت و هەمووان لەو پێناوەدا هەوڵبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا