پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بۆ پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تەلئەبیب.
ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کۆببێتەوە.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا، نیشاندانی پاڵپشتییە بۆ ئەو وڵاتە و بەدواداچوونە بۆ چارەنووسی ئەو فەڕەنسییانەی بە بارمتە گیراون.
لەکاتێکدا، پێشتر سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد 222 کەسی ئیسرائیلی لەلایەن فەڵەستینەوە بە بارمتە گیراون و بەپێی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسیش برینداربوون.
هاوکات، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا، پێنج هەزار و 300 هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 16 هەزار کەسیش برینداربوون.
لەڕۆژی شەممە7ی تشرینی یەکەم، جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، ڕۆژانە ژمارەی قوربانیان هەردوولا لە بەرزبوونەوەدایە.