ئەمریکا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ تورکیا رێککەوتنی کردبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا رەتیکردەوە، رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانستانەوە کرابێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تویتێکدا روونیکردەوە، ئەو بانگەشانەی لەبارەی بوونی رێککەوتن یان گرێبەستی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەبارەی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانییەوە لەئارادان، بەتەواوەتی دوورن لە راستییەوە.

رۆژی 4ی ئەم مانگە تورکیا رەتیکردەوە بەرنامەی ئەمریکا جێبەجێ بکات لە گواستنەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان بۆ خاکی وڵاتەکەی لەڕێی وڵاتانی دیکەوە، لەژێر ناوی بەرنامەی وەرگرتنی ئەو کۆچبەرە ئەفغانییانەی خۆیان و خێزانەکانیان لە ئەمریکا کاردەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا