نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو پەنابەرە كوردانەی كە توركیا ڕادەستی چەكدارانی سوریای ئازادی كردوون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ هێنانەوەی ئەو 54 كۆچبەرەی كە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەلایەن توركیاوە رادەستی بەرەی نوسرە كراون و لە یەكێك لە كەمپەكانی عەزاز گلدراونەتەوە و بارودۆخیان خراپە، یەكێك لە كۆچبەرەكانیش لە رێگەی پۆڵەتیك پرێسەوە داوای بەهاناوە چونیان دەكات و رایدەگەیەنێت بارودۆخیان خراپە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

ئاری جەلال، بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لە نزیك كەناراوەكانی توركیا لە ناوچەی ئیزمیر، 10 رۆژ بەر لە ئێستا 54 كۆچبەری هەرێم كە بەشی زۆریان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین، لەلایەن پۆلیس و جەندرمەی كەناراوەكان دەستگیركراون، لەبەرئەوەی لە كاتی دەستگیركردنیان خۆیان بە سوری ناساندووە رادەستی یەكێك لە كەمپەكانی غازی عەنتاب كراون.

ئاری جەلال وتی: دواتر دوو رۆژ بەرلەئێستا رادەستی وڵاتی سوریاكراون، لە یەكەم ساتی رادەستكردنیان بە حكومەتی سوریا، لە هەوڵداین بۆ رزگاركردنییان بۆ ئەو مەبەستە ناوی ئەو كۆچبەرانەمان بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی حكومەتی توركیا و عێراق كردووە، بۆئەوەی بەرێگەیەكی شیاو بیانگەیەنینەوە هەرێمی كوردستان .

وتیشی: كێشەی سەرەكی ئەم كۆچبەرانە ئەوەیە هیچ ناسنامەیەكیان پێ‌ نییە، بۆیە لەرێگەی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەوڵمانداوە پاسپۆرتی كاتییان بۆ دەربكەین، بۆئەوەی بیان گەڕێنینەوە بۆ توركیا و دواتر بیانهێنینەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

یەكێك لەو كۆچبەرانە بەناوی محەمەد ئەحمەد، لە كامپی عەزازەوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە ژمارەمان 54 كەسە لە كامپی عەزاز لە ناو خێمەیەكداین كە 25 مەتر درێژە و 15 مەتر پانە، هەموومان لەناو ئەو خێمەداین و دۆخێكی زۆر خراپمان هەیە.

ئەو هاووڵاتییە وتی: سەرباری خراپی خواردن و جێگە و شوێنی نوستنمان مەترسی ئەوەشمان لەسەرە ئەگەر لە خێمەكە دووربكەوینەوە رەنگە بمان فڕێنن، چونكە ئیدارەی كەمپەكە پێیان راگەیاندووین هەركەس لێرە دووربكەوێتەوە مەترسی ونبوون و رفاندنی لەسەرە.

باسی لەوەشكرد، ئەو كەمپە، ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی سوری تێدایە كە بۆ ماوەی چوار ساڵە نیشتەجێن، ئێمەش ئەگەر كارێكمان بۆ نەكرێت دوورنییە چارەنووسمان وەكو چارەنووسی ئەو ئاوارە سوریانەی لێبێت و نەگەڕێینەوە بۆ كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا