مەزڵوم عەبدی: ئامادەی هەر روبەڕوبونەوەیەكی توركیاین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە قەیرانی ئۆكرانیاو داوای سوید و فنلەندا بۆ بونە ئەندامی هاوپەیمانی‌ باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە.

ئەو لێدوانەی‌ عەبدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات، كە میدیاكانی‌ سوید و جیهان لەبارەی‌ داواكاری سویدو فنلەندا بۆ بونە ئەندام لە ناتۆ و مەرجەكانی توركیا بۆ بونە ئەندامی ئەو دو وڵاتە لە هاوپەیمانییەكە خستویەتییەڕو.

مەزڵوم عەبدی وتی: تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی سویددا بەدی ناكەین لەبارەی‌ بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.

هاوكات پێزانینی خۆشی دەربڕیوە بۆ سوید و فنلەندا لەبەرامبەر ئەو پشتیوانییە مەعنەوی و سیاسییەی‌ لە شەڕكردن لەگەڵ داعش بۆ رۆژئاوای كوردستان دەریدەبڕن و هیوای خواستوە بەردەوامی بدەن بەو كۆمەكی و هاوكارییەكانیان.

سەبارەت بە داوای سوید و فنلەنداش بۆ بونە ئەندامی ناتۆ و مەرجەكانی‌ توركیا، عەبدی رایگەیاندوە، ئەوە بابەتێكی ناوخۆییە و رێز لەو بڕیارە دەگرین، بەڵام توركیا دەیەوێت شەڕی ئۆكرانیا و روسیا و داواكاری سوید و فنلەندا بۆ بونە ئەندامی ناتۆ لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە.

سەبارەت بە هەڕەشەكانی توركیاش بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، مەزڵوم عەبدی تەئكیدی لەوەكردوەتەوە، ئەو هەڕەشانە بەجدی وەردەگرن و ئامادەی چونە ناو هەر روبەڕوبونەوەیەكی گریمانەكراون.

رونیشیكردوەتەوە، كە ئەوان ئارەزوی هەڵایسانی شەڕ ناكەن لە ناوچەكەو هۆشداریشیداوە لە ئاوارەبونی سەدەها هەزار كەس لە دانیشتوان ئەگەر هەڕەشەكانی توركیا جێبەجێ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا