پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، وەزارەتی بەرگری راپۆرتێكی لەبارەی تۆپباران و بۆردوومانەكانی سوپای توركیا خوێندووەتەوە و سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق رایگەیاند، ، توركیا پێنج بنكەی گەورەی ئاسمانی و سەربازی و چوار هەزار سەرباز و 100 خاڵی سەربازی لە هەرێم هەیە.
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی لەبارەی هێرش و تۆپبارانەكانی توركیا كرد و لە دانیشتنەكەدا وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئامادەبوون.
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ڕایگەیاند، توركیا پێنج بنكەی گەورەی ئاسمانی و سەربازی و چوار هەزار سەرباز و 100 خاڵی سەربازی لە هەرێمدا هەیە.
لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا، عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق لە پەرلەمان ئاشكرایكرد، زیاتر لە چوار هەزار سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان هەیە.
لەبارەی بنكە و خاڵە سەربازییەكانی توركیاوە وتی: توركیا پێنج بنكەی سەربازی و ئاسمانی توركیا لە هەرێمی كوردستانە، لەگەڵ بنكەی سەربازی زلیكان لە نەینەوا و زیاتر لە 100 خاڵی سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستانە.