وردەكاری كوژرانی دیبلۆماتێكی رووسی لە هۆتێلێكدا لە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت شەوی رابردوو دیپلۆماتێكی رووسیا گەیشتە ئیستەنبووڵ و هەمان شەو بە مردوویی لە هۆتێلێكدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، ئەو كەسە ناوی نیكۆلای كبرینتێس، تەمەن 62 ساڵ بووە و لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا بەڕێوەبەری گشتی بووە، بۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی رووسیا لە توركیا، سەردانی ئیستەنبووڵی كردووە و لە هۆتێلێكی ناوچەی ئاسماڵی مەسجید لە ناوچەی بەیئۆغڵو ماوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، چەندین جار لایەنی رووسی هەوڵیانداوە قسە لەگەڵ دیپلۆماتەكەدا بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ هەواڵێكی نەبووە، پەیوەندییان بە كارگێڕیی هۆتێلەكەوە كردووە و ئەوانیش دوای هەوڵێكی زۆر، چوونەتە ژوورەكەی و بە مردوویی دۆزیویانەتەوە.

كارمەندانی هۆتێلەكە پەیوەندییان بە تیمی تەندروستی و پۆلیسی ناوچەكەوە كردووە و دوای پشكنین دەركەوتووە كە چەند كاتژمێرێك پێشتر گیانی لەدەستداوە.

تەرمی نیكۆلای رەوانەیی دادپزیشكیی ناوچەی بەیئۆغڵو كراوە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو دیپلۆماتە رووسییە و بۆ ئەو مەبەستەش داواكاری گشتیی كۆماری لە ئیستەنبووڵ لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا