میسر چاوەڕوانی كرداری توركیایە

پۆڵەتیك پرێس:

سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر وەڵامی لێدوانەكانی یاسین ئۆكتای راوێژكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیای دایەوە دەربارەی نزیكبوونەوەی ئەنقەرە و قاهیرە.

ئۆكتای لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی العربی 21 وتبووی: پێویستە سەرەڕای ناكۆكییەكانی نێوان عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، لێكنزیكبوونەوە لەنێوان میسر و توركیا وەك گەل و حكومەت هەبێت.

وتبووشی: رێز لە سوپای میسر دەگرن و سوپایەكی گەورەیە و توركیا شەڕی سوپای میسر و هیچ وڵاتێكی مسوڵمان ناكات و سوپای میسریش دەستدرێژی ناكاتە سەر توركیا.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر لە لێدوانێكدا وتی: ئێمە كردار دەبینین، ئەم لێدوانە لەگەڵ سیاسەتەكاندا یەك نەگرێتەوە هیچ گرنگیی نییە.

شوكری رەخنەی دیكەشی لە توركیا گرت، وتی: توركیا بەرپرسیاری هەڵدەگرێت لە سیاسەتە فراوانخوازییەكانی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.

وتیشی: ئەو سیاسەتەی دەیبینین لەسەر خاكی سوریا و عێراق و لیبیا و پەرەسەندنەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، هەمووی سیاسەتی تێكدانی سەقامگیری ناوچەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا