پۆڵه‌تیك پرێس:
پڕۆژه‌یاسای نوێی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ناچار ده‌كات سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
بڕیاره له پڕۆژه‌یاسای به‌رگری ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێندرێت، ئه‌ویش به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400 له‌لایه‌ن توركیاوه، چاوه‌ڕێده‌كرێت سزاكان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی توركیا بگرێته‌وه.
له پڕۆژه‌یاساكه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناچار ده‌كرێت كه سزای توركیا بدات به‌حۆرێك سزاكان له پێنج سزا كه‌متر نه‌بن، هه‌روه‌ها 30 ڕۆژ له‌دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه، سزاكانیش ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتر ئه‌مریكا هۆشداریدابووه توركیا كه سیستمه به‌رگرییه موشه‌كیه‌كه له‌ڕوسیا نه‌كڕێت، به‌ڵام توركیا گوێی به‌و هۆشدارییانه نه‌دا و نه‌ك ته‌نها سیستمه‌كه‌ی كڕی، به‌ڵكو خستیه كاریش.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.