رێكخراوێكی ئەمریكی: توركیا بە قوڵایی 19 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێكخراوی (سی، پی، تی) ی ئەمریكی، دوایین گۆڕانكارییەكانی هێرشەكانی توركیا لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و بەپێی دوایین راپۆرتی رێكخراوەكە، سوپای توركیا بە قوڵایی 19 كیلۆمەتر، بەرەو سنووری شیلادزێ هاتووەتە ناوەوە و بەنیازە پێنج بارەگای نوێی سەربازی دروست بكات.

تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی ( سی، پی، تی ) ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هێزی سەربازیی توركیا، لە چیا و ناوچە سەختەكانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و كوڕەژارۆ، سەربازەكانی لە هەلیكۆپتەرەوە بە پەرەشوت هێناوەتە خوارەوە بەناوچەكەدا بڵاویكردوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەوكەی ( سی پی تی ) یدا هاتووە، سوپای توركیا بە قوڵایی 19 كیلۆمەتر، لە سنووری توركیاوە بەرەو سنووری شیلادزێ هاتووەتە ناوەوە و لە هەوڵدایە بۆ دروستكردنی پێنج بارەگای سەربازیی لە چیای ڕەش، ئەشكەفتا برینداران، ئارس فارس، وەرخەلێ و كورەژارۆ، لە 17 ی نیسانەوە، هێزی ئاسمانی توركیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەكانی ئاڤاشین، باسیا، زاپ، كوڕەژارۆ، مەتینا و گوندەكانی دەڤەری بەرواری باڵا دەكات.

وەك لە راپۆرتەكەی ( سی پی تی ) یدا هاتووە: هێرشەكە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەی ئامێدیدا، لەپاڵ ئەوەشدا لەترسی بە ئامانجگرتن و بۆردوومانكردنیان، گوندنشینان ناتوانن بچن بۆ چیاكانی ئەو ناوچەیە بۆ كۆكردنەوەی گیا بەهارییەكان، كە ئەم كارە یەكێكە لە سەرچاوەكانی بژێویی ژیانی گوندنشینان، لەهەمانكاتیشدا، بارودۆخی ناوچەكە كاریگەریی كردووەتە سەر كەرتی گەشتیاریی.

شەوی 17 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لە كاتێكدایە لە 15 ی ئەم مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و بەپێی دوایین ئاماری هەپەگە 87 سەربازی توركیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا