توركیا دوو گوندی لە هەرێمی كوردستان داگیركردووە و چەند گوندێكی گەمارۆ داوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەك باس لەوەدەكەن، پلانەكانی توركیا بۆ داگیركردنی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم دەستی پێكردووە و لەسەرەتای مانگی نیسانیشدا هێرشەكانی زیاتردەبن، پێشتریش كەجەكە لەسەر ئەم بابەتە هۆشداری دابوو.

توركیا هەموكات بە بیانووی پەكەكەوە دەست بە هێرشەكانی دەكات و ئێستاش هەردوو گوندی (لێلكان‌و خەلیفا)ی لە سنوری برادۆست داگیركردووە.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لەنزیك گوندەكانی (لێلكان‌و خەلیفا) پێكدانی توند لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویداوە.

لە ئێستاشدا بەبیانوی گەڕان‌و پشكنینی خۆیان لە گوندەكاندا ماونەتەوەو بەتەواوی گەمارۆیان خستووەتەسەر ئەو گوندانە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، لەكۆبونەوەی ئەنتاڵیای نێوان نێچیرڤان بارزانی‌و ئەردۆغان ڕێكەوتن كراوە لەسەرئەوەی توركیا لە ناو خاكی هەرێم هێرشبكاتە سەر پەكەكە.

رۆژی 26 ی ئادار، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، زانیارییان پێگەیشتووە پارتی دیموكراتی كوردستان و توركیا ڕێككەوتوون بەهاوبەشیی هێرش بكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا.

كەجەكە ئەوەشی راگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی هێزی تایبەتی بە چەكی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی كە زیاتر لە 20 ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوەش هەنگاوێكی زۆر مەترسیدارە و تەنها خزمەت بە داگیركاریی دەوڵەتی توركیا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا