ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریاوە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی مرۆیی سووریا كۆدەبێتەوە و پێدەچێت بڕیار لە درێژكردنەوەی ماوەی بە كراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی بابل هەوا بدات، نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداری دەدات.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 9_1_2023 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی مرۆیی سووریا كۆبێتەوە و بابەتی سەرەكیش بریتییە لە دەنگدان بۆ بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی بابل هەوا بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە، ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 10ی ئەم مانگە بڕیاری ئەنجوومەنەكە تایبەت بە بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەكە كۆتایی دێت.

رووسیا كە هاوپەیمانی حكومەتی سووریایە، لە ساڵانی رابردوودا سەركەوتوو بووە لە كەمكردنەوەی گەیاندنی هاوكارییەكان لە رێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ ناو سووریا و لە لایەن رۆژئاواوە بەوە تۆمەتباردەكرێت كە ئامانجی نەهێشتنی هاوكارییەكانە بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

دەروازەی بابل هەوا تاكە رێگای گواستنەوەی هاوكاریی مرۆییە لە توركیاوە بۆ باكووری رۆژئاوای سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا