پەکەکە کوژرانی چوار سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە بڵاویكردەوە، گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادی بەرخۆدێرانی 14ی تەمموز چالاکییان ئەنجامداوەو لە چالاکییەکاندا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو سەنگەر و دوو سیستمی دووربینی چاودێریی تایبەتیش، تێکشکێنران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لەسەر چالاکیی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ناوچەی مەتینا، لە 13ی تەمموز لەدژی داگیرکەران لە شاخی ئازاد لە دوو قۆڵەوە چالاکییەک ئەنجامدرا، لە قۆڵی یەکەمی چالاکییەکەوە لەنزیکەوە لە دوو سەنگەری داگیرکەران درا، لەوێدا سێ سەرباز كوژراون و دوو سەنگەریان تێکدراوە هاوكات لە قۆڵی دووەمەوە لە دوو سیستمی دووربینی چاودێریی تایبەت درا و تێکشکێنراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، چالاکییەكان لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە بۆ یادی بەرخۆدانی گەورەی مانگرتنی 14ی تەمموز، ئەنجامدراوە.

ئەوەشهاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین، هێزەکانی یەژاستار لە ناوچەی تابووری عەرەبەکان لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا سەربازێكی توركیا كوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، دەوڵەتی توركیا چەندین هێرسی لەرێگەی فڕۆكەو هێزی زەمینییەوە ئەنجامداوە و ناوچەكانی قاشورا لە مەتینا سوڕایەوە، بە کۆپتەرە هێرشبەرەکان دەورووبەری گوندەکانی ئێدنێ، کێستە و هرور، لە ناوچەی کانی ماسیی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی و خواکورک بۆردوومانكردووە، هاوكات گازی ژەهراویشی لەناوچەی وەرخەل بەكارهیناوە بەڵام لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانی هەپەگە نەگەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا