ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری هێرشەكانی توركیا بۆ سەرگوندەكانی منبج دەخاتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەربازی منبج ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری هێرشەكانی توركیا و بۆردومانەكانی بۆ سەر زۆرێك لە گوندەكانی منبج لەماوەی‌ مانگی حوزەیرانی رابوردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە، ناوچەكانی هێڵی بە یەكگەیشتن لە نێوان هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، لە مانگی رابوردووداو لە دوای هەڕەشەكانی توركیا گرژییەكی بێ پێشینەیان بەخۆیانەوە بینیوە.

ئەنجومەنەكە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رونیكردوەتەوە، توركیا و گروپە چەكدارەكانی لایەنگری، گوندەكانی‌ ( هۆشەرییە، جات، تۆخار، عۆن دادات، مەحسەنلی، عەرەب حەسەن، ئوم عەدەسە، سەیادە، یاڵنڵی، قۆرت، كۆرهیوك، جەبەل حەمرا، بوغاز، كاوكلی، تەلتورین، جەب مەخزوم، ئوم جلود، باك، وێران و بەلدە عرێمە)یان تۆپباران كردوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، 513 گوللە تۆپ و هاوەن لەو گوندانە كەوتونەتە خوارەوەو 19 موشەكی ئاراستەكراویش لە جۆری “تاو” تەقێنراون.

بەپێی ئەوەی‌ ئەنجومەنی سەربازی منبج بڵاویكردوەتەوە، ئەو تۆپباران و موشەكبارانەی‌ توركیاو گروپە چەكدارەكانی لایەنگری، زیانی مادی و گیانیان لێكەوتوەتەوە و ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوان دروستكردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، توانراوە دو درۆنی توركیا بخرێتە خوارەوە و چوار چەكداری گروپەكانی لایەنگریشی بكوژرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا