بێكاری رێژەی خۆكوشتنی لە توركیا زیادكردووە

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی توركیا رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و بێكارییەوە رێژەی خۆكوشتن لەناو چینی كرێكاران و فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە زیادیكردووە.

كەنسۆ یڵدرم، ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی رایگەیاندووە، لە حەوت ساڵی رابردوودا 433 كرێكار بەهۆی خراپی دۆخی كارو بێكارییەوە خۆیان كوشتووە.

رونیشیكردەوە، داتاكانی دەزگای ئاماری توركیا ئاماژە بەوە دەكەن لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2019 لە توركیا نزیكەی پێنج هەزار كەس خۆیان كوشتووە، ئەوەش بەهۆی كەمی بژێویی ژیانیانەوە بووە.

یڵدرم ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2017دا 232 كەس بە هۆكاری ئابووری خۆیان كوشتووە، ساڵی 2018 ئەم ڕێژە بەرزبۆتەوە بۆ 245 كەس لە ساڵی 2019دا بەرزبووەتەوە بۆ 321 حاڵەتی خۆكوشتن، بەوەش دەركەوتووە ساڵانە ئاماری خۆكوشتن بەرز بووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی توركیاوە ئەمریكا سزای توندی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندو تائێستاش كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە بەسەر دانیشتوانی ئەو وڵاتەوە ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا