هەپەگە كوژرانی 8 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوەن لە زاپ و ئاڤاشین، لە چالاکییەکانی گەریلادا دژی هێزەكانی توركیا هەشت سەربازی سوپای توركیا كورژراون.

بەپێی نوێتریین ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ، لە ناوچەی زاپ پێنج سەرباز و لە ئاڤاشین سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی2ی تەمموز، لە لە بناری ناوچەی وەرخەل لەکاتێکدا هێزەكانی سوپای توركیا لە كۆبونەوەدا بوون كەوتوونەتە بەرچالاكی گەریلاو لەو چالاكیەدا پێنج سەرباوی توركیا كوژراون لەدوای سەركەوتنی ئەو چالاكیەی هێزەكانی گەریلادا، سوپای توركیا كوژراوەکانیان بە هێلیكۆپتەر هەڵگرتەوە.

هەروەها لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین لە ڕۆژی 2ی تەمموز، سوپای توركیا لە بناری وەرخەل و گردی سور بە بۆمبی گازیی و تەقەمەنیی هێرشیان كردە سەنگەرەکانی شەڕو هیچ زیانێكی نەبووە.

راگەیەندراوەكەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژە بەوەشدەكات، لە ڕۆژی 3ی تەمموز، سوپای توركیا لە بناری وەرخەڵ بە بۆمبی گازیی هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی شەڕ و هەوڵیاندا ناوچەكە مینڕێژ بكەن، بەڵام گەریلا رووبەڕوویان بوونەتەوە وسوپای توركیا ناچار بوون بكشێنەوەو لە تەقەمەنییەكانیشیان پوچەڵبكەنەوە.

ئەوەشهاتووە، لە ڕۆژی 4ی تەمموز، لەكاتێكدا سوپای توركیا بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ لە لە بناری وەرخەڵ دەهاتن، بوونە ئامانجی بۆمبێكی هێزەكانی پەكەكە و پاش ئەو چالاكییە هێزەكان بە چەكی سوك لە سوپای توركیایان داو لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون دوو سەربازیش برینداربوون و گورزی کوشندەیان لێدرا و ناچاربە كشانەوە كران.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیا كراوە،بەڵام هێزەكانی گەریلا بێ زیان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا