رەگەزپەرستەكانی توركیا هێرشدەكەنە سەر خێزانێكی دیكەی كورد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گروپێكی رەگەزپەرستی تورك هێرشیان كردە سەر خێزانێكی دیكەی كورد كە دانیشتوی ئەنتالیان و هەموو ئەندامانی خێزانەكەیان برینداركرد، بیانووی ئەو گروپە رەگەزپەرستە ئەوەبووە، ئەو ناوچەیە ناوچەی توركە.

شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ئەلماڵری پارێزگای ئەنتالیا، خێزانێكی كورد كە خەڵكی مێردینی باكووری كوردستانن و بۆ كاری كشتوكاڵیی چوونەتە ئەنتالیا، لەلایەن گرووپێكی 300 كەسی رەگەزپەرستی توركەوە هێرشیان كرایە سەر.

سەربەت كورغا، یەكێك لە ئەندامانی ئەو خێزانە بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو گروپێك كە نزیكەی 300 رەگەزپەرست دەبوون، هێرشیان كردە سەرمان، پەراسو و لوتی برایەكیان شكاندم و بەشێكیشمان برینداربووین.

ڕۆژی 30ی مانگی رابردوو، خێزانێكی حەوت كەسی بەشێوەیەكی نا مرۆڤانە لەلایەن رەگەزپەرستەكانەوە كوژران.

لەدوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی توركیا و میدیاكانی نزیك لە ئەردۆغان رووداوی ئاگر كەوتنەوەكانی چەند رۆژی رابردووی توركیایان خستە ئەستۆی كوردەكانی ئەو وڵاتە، رەگەزپەرستەكانی توركیا كەوتوونەتە هێرشكردنە سەر خێزانە كوردەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا