پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئێستادا دەیان دۆسێ بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیایە و لە نوێترین هەنگاویشدا دۆسێی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە هەشت پەرلەمانتاری هەدەپە رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا كراوە كە یەكێكیان هاوسەرۆكی هەدەپە.
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا 10 دۆسێی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە هەشت پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا كرد و دواتریش دۆسێكان رەوانەی لیژنەی هاوبەشی دەستور و دادی پەرلەمان كران تاكو كاریان لەسەر بكرێت.
لە ئێستادا دەیان دۆسێ بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمانە و دواین پەرلەمانتاری ئەو حزبەش پارێزبەندی لێوەرگیرابێتەوە سەمرا گویزەل بوو.