پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی چەپی ئەڵمانی كە پارتێكی پۆپۆزیسیۆنە، دۆسیەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە دژی پەكەكە، بردە ئەنجومەنی فیدراڵی ئەڵمانیا و داوای رونكردنەوە لە حكومەت دەكات.

گۆكای ئاكبوڵوت، پەرلەمانتاری پارتەكە پرسیارێكی كرد وتی: حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لە ئۆپەراسیۆنەكەیدا لە دژی هێزەكانی پەكەكە ئاگادارە؟

ئەو پەرلەمانتارە بە ئاژانسی فوڕاتی وتووە، ئەو دیمەنانەی بڵاوكراونەتەوە نیشانی دەدات كە سوپای توركیا چەكی كیمیایی بەكار دەهێنێت داوا دەكەم كەسانی پسپۆڕ لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكەن.

ئاكبوڵوت ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت ئەڵمانیا كۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت لەوبارەیەوە، لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا خاوەن پەیوەندی سیاسی و سەربازیە لەگەڵ توركیا و ئەندامی رێكخستنی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاییشە.

پارتی كرێكارانی كوردستان جەختدەكاتەوە كە لە ماوەكانی رابردوودا بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە چەندین گەریلایان لە گۆڕەپانەكانی روبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای توركیا، شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا