پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاماری شەهیدەكانی هێرشەكەی دوو ڕۆژ پێش ئێستای توركیا بۆ سەر كۆبانێ بەرزبوویەوە بۆ پێنج شەهید، كە سەرجەمیان ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆرشگێڕن.
ئێوارەی25_12_2021، توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر كۆبانێ و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و حەوت هاوڵاتی دیكە برینداربوون.
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی كۆبانێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانە و دوای هەوڵێكی زۆری پزیشكان بۆ چارەسەر كردنیان، سیانیان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستدا.
بە پێی كۆتا ئامار، قوربانیانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر كۆبانێ، تا ئێستا گەیشتووەتە پێنج شەهید و چوار بریندار و بریندارەكان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، سەرجەم شەهیدەكانیش ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕن.