توركیا لە باكوری سوریا دەكشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای زیاتر لە ساڵێك لە گەمارۆدانی ناوچەكانی پارێزگای ئیدلیب و دەوروبەری هێزەكانی توركیا دەستیان بەكشانەوە كرد.

ئاژانسی هەواڵی AFP رایگەیاندووە، توركیا 12 خاڵی چاودێری لە پارێزگای ئیدلب و دەوروبەری بڵاوەكردوەتەوەو لەئێستاشدا لێیان دەكشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەورەترین ئەو خاڵانەی توركیا لێی دەكشێتەوە لە شارۆچكەی مورك لە باكوری ڕیفی حەمایە كە هاوسنوورە لەگەڵ باشوری ئیدلب.

ئاژانسەكە لە زاری فەرماندەیەكی دەستەی سوری كە توركیا پشتیوانی لێ دەكات رایگەیاندووە، هێزەكانی سوپای توركیا خاڵی مورك و ستوونێكی گەورە بەرەو ناوچەی جەبەل ئەلزەویە لە باشوری ئیدلبیان بەرەو ناوچەی جەبەل زەوییە لە باشوری ئیدلب چۆڵكردووە.

لەماوەی رابردوداو بەبیانووی پاراستنی سنورەكانی لەگەڵ سوریا، توركیا چەندین خاڵی پشكنینی لەباكوری سوریا دانا كە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا