تورکیا ئەو بینایەی شەنگالی تەقاندەوە کە بڕیاربوو مەراسیمێک بۆ شەهید مەروان تیایدا ئەنجامبدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال زانیاری جیاواز لەبارەی رووداوەكەی ئەمشەوی بیناكەی ئەنجومەنی گەلی خانەسور لە شنگال بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرا دەكات، كە دەوترێت لەرێگەی بۆردومانی فڕۆكەی توركیاوە رووخێنراوە.

رەنا حەسەن، جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی یەبەشە وەریگرتووە، رووداوەكەی ئەمشەوی بیناكەی ئەنجومەنی گەلی خانە سوور بۆردومانی فڕۆكە نەبووە، بەڵكو لە رێگای بۆمبی چێندراوەوە بیناكە تەقێنراوەتەوە، كە بڕیاربووە سبەی خێری تێدا بکەن بۆ شەهید مەروان.

وتیشی: ئەو بینایە پێشتر ناوی هۆڵی لالش بووە.

دەربارەی زیانەكان، جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال وتی: هیچ زیانێكی گیانی لە رووداوەكەوە نەكەوتوەتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو بینایەی ئەمشەو تەقێنرایەوە بڕیاربووە سبەی یەکشەممە خێری تێدا بکەن بۆ شەهید مەروان، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگال.

رۆژی سێشەممە 7_12_2021، توركیا لە رێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیەوە مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگالی شەهید كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا