توركیا مەیدانێكی دیكەی شەڕی كردەوە

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە مالی وەك یەكەم بەرپرسی بیانی باڵا لە دوای كودەتاكەی نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر و رووخانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە كە نزیكبوو لە فەڕەنساوە.

كودەتاچییەكان كە دەسەڵاتیان گرتەدەست لە مالی ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسییان هەیە و دژی هەژموونی فەڕەنسی بوون لە ساڵانی ڕابردوودا لە وڵاتەكەیان كە حكومەته كەیان  لەلایەن فەڕەنساوە پشتیوانیكراوە بۆ كۆتاییهێنان بە گرووپە توندڕەوەكان لە باكوری مالی.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لە گەشتێكە بۆ وڵاتانی ئەفریقی كە پێشتریش سەردانی تۆگۆ، گینیا و نێجیری كرد ئەوەش دوای دەستوەردانی توركیا دێت لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی ناوچەی ئەفریقی بەتایبەت لیبیا و تونس و هاوكات توركیا ژمارەی باڵیۆزخانەكانی لە 12ەوە بۆ 42 زیادكرد لە كیشوەری ڕەش.
توركیا ماوەی چەند ساڵێكە سیاسەتی دەرەوەی بە جۆرێك پەیڕەو دەكات كە رۆڵ و كاریگەری خۆی لە وڵاتانی ناوچەكە زیاتر بكات بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی.

توركیا لە سوریا، عێراق، لیبیا، خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و سۆماڵ دەستوەردان و جموجۆڵی هەیە دژی ركاربەر و نەیارەكانی، بۆیە مالیش دەبێتە مەیدانێكی دیكەی شەڕی توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا