ژمارەیەك سەربازی توركیا لە بنكەی سەربازی باشیك کوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە باشیك، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە لە لایەن گروپێكەوە بە ناوی ئازادی شەنگال ئەنجامدراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە (18) موشەك هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی توركیا لە باشیك و سێ سەربازی توركیا كوژراون.

دوای ئەو مووشەكبارانە، گرووپێك بەناوی (ئازادی شنگال) بەیاننامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەوان ماوەیەكی زۆر بووە چاوەڕێی حكومەتی فیدراڵی بوون لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر شنگال وەڵامیان هەبێت، “بەڵام هیچ وەڵامیان نەبووە و بە ئەركی پاراستنی خەڵكی شنگال هەڵنەستاون، بۆیە بە 18 مووشەك سەربازگەی توركیایان لە زیلكان كردە ئامانج”.

لە ساڵی 2016 توركیا هێزێكی لە سەربازگەی زیلكان لە نزیك باشیك جێگیركرد، هێزەكە پێكدێت لە 250 سەرباز و 150 هەمەر و چەكی دیكەی قورس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا