پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناوەندێكی گەشتیاریی زستانە لە پارێزگای قەیسەری توركیا، دیپلۆماتێكی كەنەدی كەوتە ژێر بەفر و گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، رۆژی یەكشەممە16_1_2022، مایكڵ كریفتی تەمەن 45 ساڵ كە هاووڵاتیی كەنەدا بووە و سەرۆكی گرووپی هاوئاهەنگی بووە لە نووسینگەی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دیلۆك و لەگەڵ دوو دیپلۆماتی دیكە لە دیلۆكەوە چووەتە ناوەندی خلیسكێنەی “ئەرجییەس” لە قەیسەری.
وەكو میدیاكانی توركیا باسیانكردووە، ئەو سێ كەسە لە ناوەندی خلیسكێنەی “ئەرجییەس”دا بەهۆی هاتنی بەفرەوە لە دۆڵی “هیسارجیك كاپی” كەوتووەتە ژێر بەفر و دوای گەیشتنی تیمەكانی ئافاد و جەندرمە، دوو كەسیان رزگار كراون.
تیمەكانی رزگاركردن لە 25 پلەی ژێر سفری سیلیزیدا بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوون لە هەوڵەكانیان و دواجار گەشتیارەكەی دیكەیان بە مردوویی لەژێر بەفر هێنایە دەرەوە.