تورکیا زیانێکی کەمەرشکێنی لەئابووریی کوردستان دا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راپۆرتێکی عێراق، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی گوندە کوردییەکان و زیانگەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەرێم بەبیانوی دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەبەهای شەش ملیار دۆلار زیان بەر هەرێم کەوتووە.

لەراپۆرتێکی تەلەفزیۆنی عێراقیە ئاماژە بەوەکرا، لەئەنجامی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان و کاولکردنی ماڵەکانیان و سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەرێم بەهۆی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای تورکیاوە، بەبەهای شەش ملیار دۆلار زیانی دارایی بەر هەرێم کەوتووە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، زیاتر لە 300 خێزانی کورد لەگوندەکانیان لەسنوری قەزای ئامێدی ئاوارەبوون و لەئەنجامی بەردەوامی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا پەنایان بردووەتەبەر زاخۆ.

هاوکات، سوپای تورکیا لەمیانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا 20 کیلۆمەتر زەوی کشتوکاڵی و بێستانی گوندە کوردییەکانی سەربە قەزای ئامێدی هەڵکۆڵیوە و لەناویبردوون.

سەرباری ئەوەی حکومەتی عێراق بەبەردەوامی داوا لەحکومەتی تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەهەرێمی کوردستان بوەستێنێت، بەڵام سوپای تورکیا هێشتا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنەکانی و لەنوێترین هێرشیشدا کەمپی مەخموری کردەئامانج بەو بیانووەی گوایە پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدایە.

لەبەردەم ئەم دۆخە مەترسیدارەدا، رۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسڕ، داوای لەوڵاتانی دراوسێ کرد لەنێویشیاندا تورکیا، تا لەگەڵ بەغدا دیالۆگ بکەن لەپێناو نزیکبوونەوەی تێڕوانینەکان و دانوستان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سەرجەم ئەو دۆسیانەی بۆ ناوچەکە گرنگن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا