قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن وەرگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم كایەكانی تری ژیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسوڵمانانی دونیا بەگشتی و كوردستان بە تایبەت پیرۆز دەكەم.

راشیگەیاند، لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم كایەكانی تری ژیان.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسپێكی ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانم بۆ جەختكردنەوە لە ئەركی حكومەت بە چاودێری كردنی نرخی كاڵاو بازاڕەكان و تەندروستی خۆراك، لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بەهیواین ئەم ڕەمەزانە لە كەشێكی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و تەبایی دا بگەڕێتەوە بۆ كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا