لە کەرکوک شەڕەتەقە ڕوویدا و تەقە لە دوو ئەفسەر کرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کەرکوک شەڕەتەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکدا ڕوویدا و تەقە لە دوو ئەفسەر کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە کاڵای قاچاغی پێبووە و کاتێک هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە ڕایبگرن هەوڵی تێپەڕینی داوە.

هاوکات، ئۆتۆمبێلەکە تەقەی لە دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان کردووە و بەهۆیەوە یەکێکیان بریندار بووە.

لە ئێستاشدا تیمەکانی پۆلیسی کەرکوک بەدوای شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڕێن کە بەرەو ناو شاری کەرکوک ڕایکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا