عێراق: هێشتا پێویستمان بە پشتیوانی ئەمریکایە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی هێشتا پێویستی بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکایە.

لەچاوپێکەوتنێکدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عیراق گەیشتووەتە باوەڕێک کە چیتر پێویستی بە هێزە شەڕکەرە سەربازییەکانی ئەمریکا نییە و جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکییەکان تێدەگەن لەم بابەتە.

وتیشی: بەڵام لەهەمان کاتدا حکومەتی عێراق ئەمریکییەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی عێراق پێویستی بە گەشەپێدانی دۆخی سەربازی و راهێنان و هەماهەنگی لەبواری هەواڵگری سەربازی و هێزی ئاسمانی هەیە.

رۆژی سێشەممە فوئاد حسێن بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو دیالۆگەکە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا