شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بکات بەمەبەستی ڕازیکردنی تا بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەو شاندەی سەردانی جێگری سەرۆکوەزیران دەکەن لە عەبدوڵلا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراون، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە پێکدێن.

جێی ئاماژەیە قوباد تاڵەبانی لە ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و دوو مانگ دواتریش وەزیرەکانی یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزیران چوونەپاڵ قوباد تاڵەبانی و بەشداری هیچ کام لە کۆبوونەوەکانیان نەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا