دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ نیو سەعات دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆماوەی نیو سەعات دواخرا.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، “لە ئێستادا کۆبوونەوەی نێوان سیروان عەبدوڵـڵا، ئەمینداری گشتی پەرلەمان و مەحمود مەشهەدانی، کە بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمانە و سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەمڕۆ دەکات لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی: دانیشتنەکە بۆماوەی نیو سەعات دواخراوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی نێوان کوتلە سیاسییە ڕاوێژکارییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کوتلەی زۆرینە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا