ماكرۆن لە كۆشكی ئەلیزێ لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان كۆبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

سەرۆكی فەڕەنسا و شاندێكی باڵای ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە كۆشكی ئەلیزێ كۆبوونەوەو قەیرانی سوریاو دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی ناوچەكە بە تایبەتی قەیرانی سوریا تاوتوێكراوە، هاوكات هەردولا لەب لەبارەی میكانیزمی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو ناوچانە لێكدانەوەی پێشنیازەكانیان كردووە.

باسی لەوەشكردووە، شاندەكەی ئیدارەی خۆسەر لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك (مەسەدە) و بێریڤان خالید، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكوور – ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی دێرەزۆر پێكهاتووە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان دەشڵێت، “ئەو شاندە لەبارەی خەبات و تێكۆشان دژی داعش زانیاری وردیان بە ماكرۆن داوە”.

ئەوە دووەمجارە سەرۆكانی فەڕەنسا لە كۆشكی ئەلیزێ لەگەڵ بەرپرسە كوردەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆدەبنەوەو بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانیان بۆ دووپات دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا