ئەمریكا رووبەڕووی قەیرانێكی جیهانی دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، بەهۆی لاوازیی ئەمنییەوە لە سێرڤەری مایكرۆسۆفتەوە، زیاتر لە 60 هەزار ڕێكخراو لە سەرتاسەری جیهان هاككراوون و مەترسییان لەسەر دروستبووە.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا، هاككەرەكان بە گوێرەی توانای خۆیان هەوڵی زیانگەیاندنیان بە كۆمپیوتەرەكان داوە، پێش ئەوەی مایكرۆسۆفت بتوانێت بە تەواوی هەموو كڕیارەكانی خۆی بپارێزێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو روداوە بووەتە هۆی كاریگەری لەسەر هەزاران كەس لەئەگەری بەردەوامی كاریگەریەكانیش چاوەڕواندەكرێت رووداوەكە وەك قەیرانێكی جیهانی تەماشا بكرێت.

لەلایەكی دیكەشەوە وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، هەڕەشەكە بەردەوامە و پەرە دەستێنێت، داواشكرد، رێگری لەو كارە بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر مایكرۆسۆفت نوێكردنەوەیەكی بۆ Exchange Server ئاشكراكرد دوای ئەوەی رایگەیاند، دەكرێت ژمارەیەك كۆمپانیای تایبەت لە ئەمەریكا لەلایەن هاككەرەكانەوە هێرشیان بكرێتە سەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا