پۆڵەتیك پرێس
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، سەقامگیری عێراق و ئارامی و ئاسایش لەناوچەكەدا بەندە بەپاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری ئێران ئاماژەی بەهاوبەشی و بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق كردووەو پشتیوانی لە سەروەری و یەكبوونی سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی خاكی عێراق كردووە.
وەزیری بەرگری ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، داوای كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق دەكەن، چونكە كشانەوەكە بەشێك دەبێت لەچارەسەر بۆ پشتیوانی لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
هاوكات، وەزیری بەرگری ئێران بەڵێنیداوە هاوكاری و بەرگری و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات پەرە پێ بدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گەلی ئێران و هێزە چەكدارەكانیان ئامادەن بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدانی هاوكاریی بەرگریی و لە شەڕی دژی داعش كە رووبەڕووی گەلی عێراق و هێزە چەكدارەكانیان وەستاونەتەوە.