پۆڵه‌تیك پرێس
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌نگاوێكی نوێ دژی ئێران ده‌نێت، ئه‌ویش تۆمه‌تباركردنی تارانه به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی قاعیده.
به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مریكی، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆمه‌تێكی نوێ ئاڕاسته‌ی ئێران بكات، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی قاعیده.
دوو به‌رپرسی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، پۆمپیۆ زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته دژی ئێران به‌كارده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده له‌نێو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته و كۆنگرێس ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌بو محه‌مه‌د میسری، كه‌سی دووه‌می قاعیده ده‌خاته‌ڕوو، كه مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو له ئێران كوژرا.
ئه‌بو محه‌مه‌د میسری تۆمه‌تبار بوو به هاوكاریكردنی پلانداڕێژه‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا له ساڵی 1998.