نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەئێستادا کە ئەمریکا و ئێران لەمشتومڕی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدان، ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 16 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەکەن لەمانگی ئابی داهاتووەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، رۆژانە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت، ئەمەش رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا